PM:04:50:10/01/2025
1928 جار خوێندراوەتەوە
دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک، پێگەیەكی گروپە چەكدارەكانی سەر بە داعشیان لە چیای حەمرین بە ئامانج گرت و شەش چەكداری داعش كوژران.
ئەمڕۆ هەینی ١٠ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، لە راگەیەندراوێكدا بەئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، هێزی ئاسمانی سوپای عێراق لە رێگەی فڕۆكەی (ئێف١٦)ەوە حەشارگەیەکی گرنگی چەکدارە توندڕەوەکانیان لە چیای حەمرین کردە ئامانج كە بە نیازبوون هێرش بكەنە سەر هێزە ئەمنیەكان.
ئاماژەی
بەوەشكردووە، دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر سەرپەرشتیار و پلاندانەری هێرشەكەبووە
بە هاوكاری لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکوک و لەدوای بۆردوومانەکە
تەرمی شەش چەكدار دۆزراونەتەوە، كە یەكێكیان جێگری والی كەركوكە لە رێكخراوی داعش.
ئەوەشیان
خستەڕوو، هێزە ئەمنیەكان بۆ ماوەی پێنج رۆژ گەمارۆی چیای حەمریانداوە چاودێری ناوچەكەیان
كردووە، دوای گەڕان و پشكنینی ئەشکەوت و حەشارگەكان لە چیای حەمرین، هێزەکە بە سەلامەتی
گەڕاوەتەوە.
باسیان
لەوەشکردووە، ئۆپەراسیۆنەکە لەسەر بنەمای زانیارییە هەواڵگرییە وردەکان ئەنجامدراوە،
ئەنجامێكی سەرنجڕاکێش و ئاست بەرزیان هەبووە لە نەهێشتنی پاشماوەی گروپە توندڕەوەکان.