PM:01:55:10/01/2025
2020 جار خوێندراوەتەوە
بریارە رۆژى یەکشەممە پەرلەمانى عێراق خوێندنەوەى یەکەم بکات بۆ هەموارى یاسای خانەنشینى یەکگرتوو و تێدا تەمەنى خانەنشینی بەرزدەکرێتەوە و یاساکە هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.
ئەمڕۆ هەینی ١٠ـی کانونـی دووەمـی ٢٠٢٥، بەپێی کارنامەی دانیشتنی ژمارە یەکی پەرلەمانى عێراق لە وەرزی یەکەمی یاسادانان لە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو، بڕگەی پێنجەمی کارنامەکە تایبەتە بە هەمواری دووەمی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی ژمارە نۆی ساڵی ٢٠١٤.
خاڵی سەرەکی هەموارەکە تایبەتە بە (تەمەنی خانەنشینی) و پێشنیازەکە بۆ ئەوەیە
تەمەنی خانەنشینبوونی فەرمانبەران لە کەرتی گشتی بکرێتەوە بە ٦٣ ساڵ کە لە ئێستادا
وبەهۆی هەمواری یەکەمی یاساکە لە ساڵی ٢٠١٩ کراوەتە ٦٠ ساڵ.
ئەم هەموارە دواى داوایەکی بەشێک لە فەرمانگە حکومییەکانى عێراق هات کە
داوایان کردبوو بەشێک لە کارمەندانى خاوەن ئەزمون و شارەزاییە دەگمەنەکان زیاتر لە
خزمەتدا بهێڵرێنەوە.