سەردێڕ:

سەرۆکی حەماس جوابی لێدوانەکانی ترەمپ دەداتەوە

AM:10:11:05/02/2025

2704 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی حەماس رایگەیاند، لێدوانەکانی ترەمپ سەبارەت بە غەززە بەسە بۆ ئەوەی ئاگر لە ناوچەکە بەربدات".


ئەمڕۆ چوارشەممە ٥ی شوباتی ٢٠٢٥، سامی ئەبو زوهری، سەرۆکی حەماس رایگەیاند، لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە کۆنترۆڵکردنی کەرتی غەززە، “گاڵتەجاڕانە” و “بێمانا”ن.

ئاماژەی بەوەشکرد، لێدوانەکانی ترامپ سەبارەت بە خواستی خۆی بۆ کۆنترۆڵکردنی غەززە گاڵتەجاڕانە و بێمانایە و هەر بیرۆکەیەکی لەم جۆرە توانای گڕگرتنی ناوچەکەی هەیە.

هاوکات لێدوانەکانی سەرۆکی حەماس دوای ئەوە دێت کە ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئاماژەیان بەوە کرد کە کەرتی غەززە بەڕێوە دەبەن و کۆنتڕۆڵی دەکەین.













گەلەری