AM:11:37:10/01/2025
3468 جار خوێندراوەتەوە
هۆکاری مردنی لیام پەین، گۆرانیبێژی ناسراوی جیهانی ئەندامی پێشووی گروپی وەن دایرێكشن راگەیەنرا و هۆکارەکەی بە "پۆلیترۆما" پشتڕاستکرایەوە، کە نەخۆشییەکە لە زەبری توندەوە تووشی ئەندامەکانی ناوەوەی جەستە دەبێت.
لە دادگای پزیشکیی دادوەریی بەکینگهامشایر هۆکاری مردنی گۆرانیبێژی پۆپ، لیام پەینی ٣١ ساڵ راگەیەنرا، ئەمەش لەدوای لێکۆڵینەوەکانی ئەو وڵاتە و دەستگیرکردنی پێنج کەس وەک تۆمەتبار.
دوای ئەوەی ئەستێرەی پێشووی گروپی وەن دایرێکشن
لە باڵکۆنی نهۆمی سێیەمی هۆتێل کاساوە لە بۆینس ئایرێس لە ئەرجەنتین کەوتە خوارەوە،
داواکاری گشتی تاوان و چاکسازی نیشتمانی ئەرجەنتین لە بەیاننامەیەکی پێشوودا رایگەیاندبوو،
بەڕێوەبەری هۆتێلەکە و پێشوازیکار و هاوڕێیەکی پەین بە تاوانی کوشتنی بێ ئەنقەست تۆمەتبارکران.
ئەمڕۆ لەدوای لێکۆڵینەوەکان، دەرکەوت کە هۆکاری
پزیشکی مردنی لیام پەین لەلایەن دکتۆر رۆبێرتۆ ڤیکتۆر کۆهینەوە پشتڕاستکرایەوە کە
بە "پۆلیترۆما" ناسراوە، واتە چەندین زەبری قورس بەر ئەندامەکانی ناوەوەی
کەوتوون و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.