توێژینەوەیەک ئاشکرای کردووە ئەو کەسانەی لە بەیانیاندا قاوە دەخۆنەوە ئەگەری مردنیان کەمترە.
لە بابەتێکی ماڵپەڕی " Medical Xpress" دا ئاماژەی پێکراوە ئەو کەسانەی لە بەیانیاندا قاوە دەخۆنەوە ئەگەری مردنیان کەمترە بەهۆی نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکانەوە.
لوچی
نوسەری سەرەکی توێژینەوەکە رایگەیاند "توێژینەوەکەمان ئەوە دەردەخەن کە
خواردنەوەی قاوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان زیاد ناکات بەڵکو
بە پێچوانەوە ئەگەری تووشبوون بە هەندێک نەخۆشی درێژخایەن کەمدەکاتەوە وەک نەخۆشی
شەکرەی جۆری دووەم"
توێژینەوەکە
٤٠ هەزار و ٧٢٥ کەسی پێگەیشتوو لەخۆ گرتووە بەشدارییان لە ڕاپرسیی پشکنینی تەندروستی
و خۆراکی نیشتمانی(NHANES) دا کردووە، لە چوارچێوەی ئەم
توێژینەوەیەدا داوا لە بەشداربووان کراوە سەرجەم ئەو خواردن و خواردنەوانە بزانن کە
لانیکەم تێیدا خواردویانەتەوە لە ڕۆژێکدا، لە ئەنجامی توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە نزیکەی
٣٦%ی ئەو کەسانەی لە توێژینەوەکەدا بەشداربوون بەیانیان قاوەیان خواردووەتەوە دۆخی
تەندروستییان باشتر بووە بە بەراورد بەو کەسانەی کە قاوەیان نەخواردووەتەوە بەتایبەت
لە بەیانیاندا.
ئەنجامەکان
ئەوە دەردەخەن کە تەنها ئەوە نییە کە ئایا قاوە دەخۆیتەوە یان چەند دەخۆیتەوە، بەڵکو
گرنگە کەی دەیخۆیتەوە چونکە لوچی ئاماژەی بەوەشکرد ئەگەری ئەوەیە کە خواردنەوەی
قاوە لە نیوەڕۆ یان ئێواراندا ڕەنگە ئاستی هۆرمۆنەکانی وەک میلاتۆنین تێکبدات ئەمەش
لە بەرامبەردا دەبێتە هۆی گۆڕانکاری لە هۆکارەکانی مەترسی دڵ و خوێنبەرەکان وەک هەوکردن
و پەستانی خوێن.
لە
درێژەی قسەکانیشیدا رایگەیاند توێژینەوەی زیاتر پێویستە بۆ دڵنیابوونەوە لە کاریگەرییە
ئەگەرییەکانی خواردنەوەی قاوە.