سەردێڕ:

وتەبێژی وەزارەتی کارەبا: کارەبای هەرێم سێ هەزار و ٨٠٠ مێگاوات کەمترە لەو رێژەیەی کە پێویستە

PM:02:34:08/01/2025

2972 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ئێستادا کۆی گشتی کارەبای هەرێمی کوردستان پێویستی بە حەوت هەزار و ٥٠٠ مێگاواتە بەڵام سێ هەزار و ٨٠٠ مێگاواتی کەمە، وتیشی مانگی داهاتوو ٥٠٠ مێگاوات زیاد دەکەین


ئەمڕۆ چوارشەممە ٨ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ئێستادا کۆیی گشتی بەرهەمهێنانی کارەبا نزیکەی سێ هەزار و ٧٠٠ مێگاواتە، لە کاتێکدا پێویستی ناوخۆی هەرێمی کوردستان حەوت هەزار ٥٠٠ مێگاواتە.

ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەتی کارەبا بەردەوامە لە هەوڵی فراوانکردنی تۆڕی نیشتمانی و لە کۆتایی مانگی شوباتی داهاتوودا ٥٠٠ مێگاوات کارەبا زیاد دەکرێت، بەڵام بەو مەرجەی خواستی بەکارهێنانی کارەبا لەلایەن هاوڵاتییانەوە کۆنترۆڵ و جێگیر بێت.

لەم وەرزەدا تێکڕا پێدانی کارەبای نیشتمانی ئێستا لە نێوان حەوت بۆ ١٠ کاتژمێری رۆژانەیەو لە ٢٤ كاتژمێردا لە دووكاتی جیاوازدا ئەو بڕە بە هاونیشتیمانیان دەدرێت.













گەلەری