سەردێڕ:

عەمار حەکیم لە سلێمانی سەردانی شاسوار عەبدولواحیدی کرد

PM:10:05:07/01/2025

3204 جار خوێندراوەتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ سەرۆک جوڵانەوەی نەوەی نوێ پێشوازی لە عەمار حەکیم کرد و باسیان لە دۆخی عێراق و ناوچەکە و پێکهێنانی حکومەت کرد.


ئەمڕۆ سێشەممە ٧ـی کانونـی دووەمـی ٢٠٢٥، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە ئۆفیسی سەرەکی خۆی لە گوندی ئەڵمانی پێشوازی کرد لە عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە.

هاوکات لە دیدارێکدا، شاسوار عەبدولواحید و عەمار حەکیم باسیان لە دۆخی عێراق و ناوچەکە کرد و هەروەها لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەشدا، هەردوولا گفتوگۆیان لەسەر پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

 













گەلەری