سەردێڕ:

حکومەتی عێراق دەست بە تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان دەکات؟

PM:08:47:07/01/2025

13680 جار خوێندراوەتەوە

جارێکی دیکە خاوەنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان هاتنەوە سەر شەقامەکان و داوای رێگە پێدان دەکەن، هاوکات بە پێی زانیارییەکان حکومەتی عێراق کار بۆ ئەوە دەکات کە ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان تۆماربکات.


ناڕەزایەتی دەربڕینی خاوەن ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان دوای ئەوە دێت کە حکومەتی کاربەڕێکەر، لەبری چارسەرکردنی کێشەکانیان، پێداگیرە لەدەستبەسەراگرتنی ئۆتۆمبێلەکانیان و بە توندوتیژی رووبەروویان بوونەوە.

هەروەک خۆپیشاندەران دەڵێن، کەسانی نزیک لەپارتی و یەکێتی لە دەروازەکانەوە ئۆتۆمبێلەکانیان هاوردە کردووە و دەسەڵات چاوپۆشی لێکردوون، بەڵام ئێستا دەستی بەسەردا دەگرن کە خۆیان قازانجیان خستووەتە گیرفانیانەوە و زەرەرەکە بۆ خەڵکی کەمدەرامەتە.

هاوکات، کێشەی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان لەکاتێکدایە بەپێی زانیاریەکان حکومەتی عێراق کار بۆ ئەوە دەکات، ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان تۆماربکات، پێشنیازیش کراوە حکومەتی کاربەڕێکەریش تۆماریان بکات.

بەپێی ئامارە نافەرمیەکان لە هەرێمی کوردستان زیاد لە ٧٠ هەزار ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا هەیە، کەسەرجەمیان بەتەنسیقات و لەڕێگەی دەروازە سنوریەکان و بازگەکانەوە داخڵکراون بێ ئەوەی هیچ بازرگانێک لەسەری دادگایی کرابێت، کەچی ئێستا حکومەتی کاربەڕێکەر داوای بردنەدەرەوەیان لە کوردستان دەکات.













گەلەری