PM:09:07:15/12/2024
3628 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی پلاندانان بە سەرکەوتوویی تەواوکردنی قۆناغی سێیەم و کۆتایی سەرژمێری گشتی دانیشتوان و نیشتەجێبووانی لە عێراق راگەیاند.
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی پلاندانان رایگەیاند، تەواوی چالاکی و قۆناغەکانی کارکردن لە سەرژمێریەکەدا سەرکەوتنێکی گەورەیان تۆمارکردووە و قۆناغی کۆتاییش قۆناغی کۆکردنەوەی زانیاری ورد بوو لەسەر تایبەتمەندییەکانی ژیانی دانیشتووان، ئەوەش دوا بەدوای ئەوەی، لەقۆناغی یەکەم و دووەم تۆمار و ژماری بلۆکەکان بوون.
ئاماژەی
بەوەشکرد، سەرژمێرییەکە سەرجەم پارێزگارەکانی عێراقی گرتەوە بە هەرێمی کوردستانیشەوە، هەروەها ناوچە دوورەدەستەکان
و کۆچەرییەکان و دامەزراوە جۆراوجۆرەکانی گرتەوە.
باسی
لەوەشکرد، ئەنجامی کۆتایی سەرژمێرییەکە لە مانگی شوباتی داهاتوودا رادەگەیەنرێت،
دوای تەواوکردنی پرۆسەکانی پۆلێنکردن و خشتەکردن و کۆدکردن و ئامادەکردنی راپۆرتی
وردی داتای گشتگیر کە تایبەتمەندی ژیانی تەواوی دانیشتووان دەگرێتەوە.
هاوکات، ئەنجامدانی
سەرژمێری دانیشتوان بەشێوەیەکی ئەلیکترۆنی ئەنجامدرا و بۆ یەکەمجارە دوای ٣٧ ساڵ سەرژمێری گشتگیر لە عێراق ئەنجام بدرێت.