سەردێڕ:

ئەمشەو کۆتا قۆناغی سەرژمێری کۆتایی دێت

PM:09:54:14/12/2024

1440 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی پلاندانانی هەرێم رایگەیاند، کاتژمێر ١٢ی ئەمشە کۆتا قۆناغی سەرژمێری گشتیی دانیشتوان لە هەرێمی کوردستان و عێراق کۆتایی دێت.


ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی پلاندانان رایگەیاند، کاتژمێر ١٢ی ئەمشە کۆتا قۆناغی سەرژمێری گشتیی دانیشتوان لە هەرێمی کوردستان و عێراق کۆتایی دێت، ئاماژەی بەوەشکرد، سەرەڕای ئاستەنگەکان و کەمی کات لەبەردەمییان، پرۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتوان لە هەرێمی کوردستان بەباشترین شێوە بەڕێوەچوو.

مەهدی عەلاق راوێژكاری سندوقی دانیشتوانی نەتەوە یەكگرتووەكان ١٢ی ئەم مانگە رایگەیاند، دوای ئەم قۆناغە پڕۆسەی كۆكردنەوەی وردی زانیاریەكان دەستپێدەكات.هەروەها وتیشی، پێشبینیدەكات لە مانگی شوباتی داهاتوودا ئەنجامی كۆتایی سەرژمێرییەكە رابگەیەنرێت، دواتر پلان بۆ گەشەپێدانی پارێزگاكان بەپێی رێژەی دانیشتوانەكەی دادەنرێت.

رۆژی ٢٠ی ١١ پرۆسەی سەرژمێری گشتی لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەست پێکرد و دوای پێن رۆژ ئەنجامی سەرەتایی سەرژمێری بڵاو کرایەو و بەپێی ئەنجامەکان ژمارەی دانیشتوانی عێراق ٤٥ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کەسە و هەرێمی کوردستانیش شەش ملیۆن و ٣٠٠ هەزار کەسە.













گەلەری