PM:09:17:06/12/2024
1240 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، عێراق توشی قەیرانی دارایی و سیاسی نەبووە و ئەگەر جەنگی غەززەش نەبوایە بارودۆخی عێراق زۆر لە ئێستا باشتر دەبوو.
ئەمڕۆ هەینی ٦ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی عێراق ئاماژەی بەوە کرد، عێراق توانی ئەو هەڕەشانەی رووبەڕووی ناوچەکە بوونەوە تێپەڕێنێت و هیچ هەڕەشەیەکیش بۆ سەر سەروەری خاکەکەی قبوڵ ناکات.
وتیشی، "ئەوەی
لە ئێستادا لە سوریا دەگوزەرێت ئاڵۆزە و ئاسایشی ئەو وڵاتە کاریگەری لەسەر عێراقیش
دەبێت و دابەشبوونی خاکی سوریا لە عێراق هێڵی سورە".
باسی لەوەش
کرد، لەڕیگەی دیپلۆماسی و مرۆییەوە رووبەڕووبوونەوەی پێشهاتەکان بەهێزتر دەکەن و بەغداش
بە هیچ شێوەیەک لەڕووی سەربازییەوە دەستوەردان لە ئاڵۆزییەکانی سوریادا ناکات.