قاسەکەى حکومەتى کاربەرێکەر ئاوساوە لە چەندین لاوە شەدە دۆلار و سەفتە دینارى عێراقى تێدەکرێت و موچەخۆرانى هەرێمیش دوو مانگە موچەیان وەرنەگرتووە و لە موچەى ١٥ مانگى رابردووش، حکومەتى کاربەرێکەر تەنها نۆ مووچەى دابەشکردووە.
رۆژەکان بەرەو ناوەڕاستی مانگی دوانزە ملیان ناوە و تاکو ئێستا مووچەخۆرانی هەرێم مووچەی مانگی١٠یان وەرنەگرتووە، هەر تەنکەرە نەوتی ڕەشە هەرێم جێدێڵێ و هەر فەردە دۆلاری سەوزە خۆ ئەکاتەوە بە هەرێمدا بەڵام ئەوەی ناگۆڕێت گیرفانی بەتاڵی هاوڵاتیان و موچەخۆرانى هەرێمە!
سەرەڕای ناردنی زیاتر لە٧٦٠ملیار دینار لە لایەن بەغداوە بەڵام شەش رۆژى
تەواوە حکومەتی کاربەڕێکەر پارەکەى وەرنەگرتووە، تەنها بۆ ئەوەى دەست بۆ گیرفانى
خۆى نەبات و نزیکەى ٢٣٠ ملیار دینارى لە داهاتى ناوخۆ سەرنەخات.
ئەوەی جێگەی سەرنجە، داهاتی ناوخۆی هەرێم
مانگانە بە ٤٥٢ملیار دینار دەخەمڵێندرێت کە بۆ١١مانگی ئەمساڵ دەکاتە نزیکەی پێنج ترلیۆن دینار، هەرچەندە پێشتریش
حکومەتی عێراق و کاربەڕێکەری هەرێم لەسەر ئەوە ڕێککەوتبوون نیوەی ئەو داهاتە بدرێت
بە بەغداد بەڵام تاکو ئێستا تەنها٤٠٠ملیاری بۆ بەغدا ڕۆشتووە و ئەوەی تری
کە ماوەتەوە پارتی لەسەدا٥٣ی بردووە و یەکێتیش لە سەدا٤٧ی بردووە کوردوتەنی برایانە دابەشیان کردووە و هیچیشیان
ئامادەنین قروشێکى لێبدەن بە موچەخۆران.لە کاتێکدا، دەتوانرێت بە داهاتى
ناوخۆ بە ئاسانى موچەى هەر سێ مانگە و سێ مانگەکەى کۆتایی سالى رابردوش دابەشبکرێت
ئەم هەموو تاڵاوەیان نەکردایە بە قوڕگی مووچەخۆراندا.
دواکەوتنى مووچە تەنها بازاڕى سست نەکردووەو
گیرفانى موچەخۆرانى هەڵنەتەکاندووە، بەڵکوچەندین کێشەی کۆمەڵایەتی و ترازانی
خێزانى بەدواداهاتووە و بەپێى تازەترین ئامارەکان رێژەى جیابوونەوەى دووهێندە
بەرزکردوەتەوە و پرۆسەى خوێندنى خاوکردووەتەوەو نەخۆشخانەکانى حکومەتى خاڵیکردووەتەوە
لە دەرمان و دەریان کاریگەرى نەرێنى لەسەر خەڵک و موچەخۆران دروستکردووە.داهاتی ناوخۆ چی لێدێت؟
قاسەکەى حکومەتى کاربەرێکەر ئاوساوە لە
چەندین لاوە شەدە دۆلار و سەفتە دینارى عێراقى تێدەکرێت و موچەخۆرانى هەرێمیش دوو
مانگە موچەیان وەرنەگرتووە و لە موچەى ١٥ مانگى رابردووش، حکومەتى کاربەرێکەر
تەنها نۆ مووچەى دابەشکردووە.
رۆژەکان بەرەو ناوەڕاستی مانگی دوانزە ملیان
ناوە و تاکو ئێستا مووچەخۆرانی هەرێم مووچەی مانگی١٠یان وەرنەگرتووە، هەر تەنکەرە نەوتی ڕەشە هەرێم جێدێڵێ و
هەر فەردە دۆلاری سەوزە خۆ ئەکاتەوە بە هەرێمدا بەڵام ئەوەی ناگۆڕێت گیرفانی
بەتاڵی هاوڵاتیان و موچەخۆرانى هەرێمە!