سەردێڕ:

ئەردۆغان بۆ پوتن: پاڵپشتی لە یەکپارچەیی خاکی سوریا دەکەین

PM:11:45:03/12/2024

2328 جار خوێندراوەتەوە

سەبارەت بە دۆخی سوریا، هەریەک لە سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆکی روسیا پەیوەندیان بە سەرۆکی تورکیاوە کرد. پوتن دەڵێت، بە هەماهەنگی یەکتر دەبێت کار بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی سوریا بکەن. سودانیش ئاماژەی بەوە کردووە کە عێراق بێدەنگ نابێت لە بەرامبەر ئەو رووداوانەی لەسوریا روودەدەن.


لەگەڵ هەڵکشانی ئاڵۆزییەکانی سوریا و پەلکێشانی گروپە چەکدارەەکان لە ناو شارەکانی سوریادا، هەریەک لە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و ڤلادمێر پوتنی سەرۆکی رووسیا، پەیوەندییان بە رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیاوە کرد.

سودانی لە پەیوەندییە تەلەفونییەکەیدا بە ئەردۆغانی راگەیاندووە، عێراق بێدەنگ نابێت لە بەرامبەر ئەو رووداوانە کە لەسوریا روودەدەن و ناهێڵن هاوشێوەی رابردوو گروپە چەکدارە تیرۆرستییەکان زیانیان پێبگەیەنن.

هەر دوای پەیوەندییەکەی سودانی بە ئەردۆغانەوە، ئەردۆغان پەیوەندییەکی تری لە مۆسکۆوە پێگەیشت و تێیدا ڤلادمێر پوتنی سەرۆکی ئەو وڵاتە ئاماژەی بەوە کردووە، دەبێت بە هەماهەنگی یەکتر کار بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی سوریا بکەن.

لای خۆشییەوە، ئەردۆغان دڵنیایدا، کە تورکیا پاڵپشتی لە یەکپارچەیی خاکی سوریا دەکات و نایەوێت ئاڵۆزییەکان لەوە زیاتر پەرە بسێنن.













گەلەری