PM:06:35:03/12/2024
1860 جار خوێندراوەتەوە
نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە، لە پەیوەندیەکی تەلەفونی نێوان سەرۆکوەزیرانی عێراق سەرۆککۆماری تورکیا سودانی وتی کە عێراق لە دورەوە ناوەستێت و سەیر ناکات کاردانەوەی دەبێت بۆ ئەو مەترسیانەی روو لە سوریا دەکات
ئەمڕۆ سێشەممە، نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە، پەیوەندیەکی تەلەفونی لە نێوان محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا، کە تیشکیان خستۆتە سەر دوایین پێشهاتە ئەمنی و مەیدانییەکانی سوریا و ناوچەکە.
ئاماژەی بەوەشکرد، سودانی ئەردۆغانی ئاگادارکردۆتەوە کە عێراق لە تەنیشتەوە
ناوەستێت و تەماشای ئەو کاردانەوە مەترسیدارانە ناکات کە لە سوریا ڕوودەدەن، هەروەها
پێشتر سەرۆکایەتی تورکیا بەیاننامەیەکی سەبارەت بە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان
سودانی و ئەردۆغان بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا، دڵنیایی داوەتە سودانی، لە پێشینەی
کارەکانی تورکیا پاراستنی هێمنییە لە سەرانسەری سنوورەکانی و پاراستنی هاوڵاتیانی
مەدەنیە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی تورکیا گرنگی بە یەکڕیزی و سەقامگیری و یەکپارچەیی
خاکی سوریا دەدات، کە لەم رووەوە لەگەڵ عێراق هاوڕایە.