سەردێڕ:

محەمەد حاجی مەحموود: گفتوگۆی لایەنەکان گرنگە بۆ پێکهێنانی حکومەت و تێپەڕاندنی ئەم دۆخە

AM:09:44:01/12/2024

3340 جار خوێندراوەتەوە

دوای کۆبونەوەیان رۆژی رابردوو لەگەڵ یەکێتی سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دۆخی سیاسی و ئەگەری ئەو ئاڵۆزییانەی بونەتە مایەی هەڕەشە و هەوەها گفتوگۆ دەربارەی پرسی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا.


محەمەد حاجی مەحمود لە کۆبونەوەکەشدا ئاماژەی بەوەش کرد، سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بە دەستکەوتێکی گرنگ و مێژوویی بە قازانجی گەل و وڵاتە هەڵسەنگاند.

ئەوەشی خستەڕوو، "گفتوگۆمانکرد دەربارەی پرسی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەردوو لا هاوڕا بووین لەسەر دیاریکردنی یەکەمی دانیشتن و سوێند خواردنی ئەندامانی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق کە دەکاتە ٢ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤.

باسی لەوەشکرد، هەردوولا گفتوگۆی بنیاتنەر و بەرهەمداری نێوان هێز و لایەنە سەرکەوتووەکان بە پێویست و گرنگمان زانی بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە و پێکهێنانی حکومەتی نوێ.

 

 













گەلەری