PM:01:36:30/11/2024
7600 جار خوێندراوەتەوە
نەوەی نوێ بە سەرۆکایەتی شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەکە لەگەڵ کاندیدە سەرکەوتووەکانی نەوەی نوێ بۆ پەرلەمان کۆبووەوە و سەرۆک و جێگر و بڕیاردەری فراکسیۆنەکەی دیاریکرد.
ئەمڕۆ شەممە ٣٠ـێ ١١ـی ٢٠٢٤، لە کۆبوونەوەکەدا باسی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان کرا کە بڕیارە دووسبەی دووشەممە بەڕێوەبچێت کە لەلایەن محەمەد سلێمانی پەرلەمانتاری نەوەی نوێوە وەک بەتەمەنترین پەرلەمانتار سەرۆکایەتی دەکرێت.
هەر لە کۆبونەوەکەدا کوردەوان جەمال بە سەرۆکی
فراکسیۆنی نەوەی نوێ و سیپان ئامێدی بە جێگیری سەرۆکی فراکسیۆنەکە دیاریکران.
هاوکات، خۆشی فەرەیدون بە بڕیاردەری فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمان دیاریکرا، نەوەى نوێ لە هەڵبژاردنەکەی ٢٠ ئۆکتۆبەری پەرلەمانى کوردستان براوەى سێیەم بوو و ١٥
کورسى بەدەستهێناوە.