PM:12:01:27/11/2024
2028 جار خوێندراوەتەوە
دڵشاد شەهاب ئەندامی شاندی پارتی رایگەیاند، ئەمڕۆ سەردانی سلێمانی دەکەین و دەست بە سەردانی لایەنەکان دەکەین، بۆ پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٧ی ١١ی ٢٠٢٤ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا دڵشاد شەهاب ئەندامی شاندی پارتی راشیگەیاند، هێشتا یەکێتی وەلامی نەداوەتەوە، بەڵام شاندیان پاشنیوەرۆی ئەمڕۆ دەگاتە سلێمانی لەگەڵ لایەنەکان دەست بەدانوسان دەکات.
ئەمەلەکاتێکدایە پێشتر شاندی پارتی سەردانی یەکگرتوو و کۆمەڵی کردبوو، بە پێی زانیاریەکانی هۆشیار زێباری سەرۆکایەتی شاندی پارتی.
ئەندامێکی پارتی: پارتی بۆ پێکهێنانی
حکومەت مەرجی پێشوەختەی نیە. ئامانجی ئێمە حکومەتێکی بەهێزی سەرتاسەرییە.
ئاماژە
بەوەش دەکات، تاوەکو لەگەڵ لایەنەکان دانەنیشن، مامەڵە لەگەڵ ئەو گوتانە ناکەن کە
لە راگەیاندنەکان بڵاودەبێتەوە.