PM:05:37:26/11/2024
1572 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یهكێتی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، حزبەكەمان دانیشتن لەگەڵ هیچ لایەنێکی سیاسیدا رەتناکاتەوە و ئامادەین بۆ لێکتێگەیشتن و هەماهەنگی لەگەڵ لایەنەکان.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٦ی ١١ی ٢٠٢٤ جەعفەر مستەفا سەرۆکی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی یهكێتی سەبارەت بە وادەی كۆبوونەوەی لایەنەكان و سەبارەت بە پێكهێنانی حكومەتی هەریم رایگەیاند، حزبەكەمان دانیشتن لەگەڵ هیچ لایەنێکی سیاسیدا رەتناکاتەوە و ئامادەین بۆ لێکتێگەیشتن و هەماهەنگی لەگەڵ لایەنەکان.
ئاماژەی بەوەشدا،
دانیشتنی لایەنەكان سەبارەت بە پێكهێنانی حكومەتی هەرێم لە هەفتەی داهاتووەوە دەستپێدەكات.
وتیشی، پێمان
باشە بە زووترین کات کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکبهێندرێت.