سەردێڕ:

رۆمانێکی بەختیار عەلی بووە یەکێک لە باشترین ١٠٠ کتێبی سەدەی بیست و یەک

AM:11:32:25/11/2024

4040 جار خوێندراوەتەوە

رۆژنامەی نیو زیورخیشەر تزایتونگ بەبۆنەی تێپەڕاندنی چارەکە سەدەیەک لە سەدەی بیست و یەک، لیستی باشترین ١٠٠ کتێب بڵاوکردەوە و دواهەمین هەناری دونیا ـی بەختیار عەلیش شوێنی خۆی لە ناو سەد باشترین کتێبەکان کردۆتەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە ٢٥ـی ١١ـی ٢٠٢٤، رۆژنامەی نیو زیورخیشەر تزایتونگ، بە بۆنەی نزیکبوونەوەیان لە تێپەڕاندنی چارەکە سەدەیەک لە سەدەی بیست و یەک، لیستی باشترین ١٠٠ سەد کتێبی سەدەی ٢١ـی لە بوارەکانی ئەدەبیات و مەعریفەدا بڵاوکردەوە، کە چەندین لیژنەی پسپۆڕ و ڕەخنەگری ناسراو دوای ماوەیەکی درێژی کارکردن ئەم لیستەیان ئامادەکردوە. کتێبی (دواهەمین هەناری دونیا)ـی لە ناو سەدان هەزار کتێب و دەیان هەزار نوسەری دونیادا، شوێنی خۆی لە ناو سەد باشترین کتێبی سەدەی بیست و یەکی دونیادا کردەوە.

هاوکات، دواهەمین هەناری دونیا، یەکێکە لە دیارترین رۆمانەکانی بەختیار عەلی  ریزبەندی ٨٠ـەمینی گرتووە و لە ئاستی نێودەوڵەتییدا، بۆسەر حەوت زمانی جیاوازی بیانی وەرگێڕانی بۆ کراوە.

لەو بارەیەوە بەختیار عەلی لە بڵاوکراوەیەکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نووسیویەتی، "جێگای شانازییەکی گەورەی ئێمەیە، بڵێین دواهەمین هەناری دونیا لە ناو سەدان هەزار کتێب و دەیان هەزار نووسەری دونیادا، شوێنی خۆی لە ناو ١٠٠ باشترین کتێبی سەدەی ٢١ دا کردۆتەوە.













گەلەری