سەردێڕ:

پیسبوونی ژینگەی شارەکانی هەرێم بەهۆی کارگەو پاڵاوگەکان

PM:11:45:23/11/2024

1200 جار خوێندراوەتەوە

لە دوای کۆتایی هاتنی قەدەغەی هاتووچۆ و دەستپێکردنەوە بەکاری کارگە و پاڵاوگەکان، جارێکی تر ژینگەی شارەکانی هەرێمی پیسکردەوە، شارەزایانی ژینگەش دەڵێن، ئەگەر ساڵانە چەند جارێک هاتوچۆی ئۆتۆمبێل رابگیرێت ژینگەی شارەکە کەمێک پاکدەبێتەوە.


ئەمڕۆ شەممە ٢٣ی١١ی ٢٠٢٤ بە پێی ئەو زانیاریانەی بە ئێن ئاڕ تی گەیشتوە، ژینگە پارێزان هۆکاری کەمبوونەوەی پیسی ژینگە لە رۆژانی قەدەغەی هاتووچۆ بۆ کارنەکردنی کارگەکان و مۆلیدەی ئەهلی و وەستانی ئۆتۆمبێل دەگەڕێنەوە و پێیان وایە مانگانە تەنها رۆژێک قەدەغەی هاتوچۆ کاریگەری دەبێت لەسەر پاککردنەوەی ژینگەی شارەکان

هاوکات، هەولێر دوای تەواو بوونی قەدەغەی هاتووچۆ پلەی پیسی ژینگەکەی بووە بە ٦٠ پلە لە کاتێکدا رۆژانی قەدەغەی هاتوچۆ ٣٠ پلە بووە و بە رێژەیەکی بەرچاو ژینگەکەی پاک بووە، سلێمانیش پێش رۆژانی قەدەغەی هاتوچۆ پلەی ژینگەکە نزیک ٧٥ پلە بووە بەڵام لە ئێستادا هاتۆتەنزیکەی ٥٥پلە و ژینگەکەی تارادەیەکی باش پاکبۆتەوە. دهۆک بەراورد بە پارێزگاکانی دیکە ژینگەکەی پاکترە و زۆرینەی کات تەنها ٣٦پلەیە، بەلام لە هەڵەبجە بە پێچەوانەی پێشبینیەکانەوە دوای تەواوبوونی قەدەغەی هاتوچۆ پیسی ژینگەکەی لە ٦٤ پلەوە بەرزبۆتەوە بۆ ٨٤ پلە کە تا رادایەک مەترسیدارە لە ستانداردی جیهانیدا.

لە هەرێمی کوردستان دەیان پاڵاوگەی نایاسایی بەرپرسانی حزبی و حکومی هەن و هۆکاری سەرەکین بۆ پیسبوونی کەش و هەوای پارێزگاکان و پاشماوەکانیان بوونەتە هۆی بەرزکردنەوەی پیسی ژینگەی هەرێم، تا ئێستاش حکومەتی کاربەرێکەر هیچ هەنگاوێکی کرداری نەناوە بۆ باشترکردنی ژینگەی پارێزگاکان.













گەلەری