سەردێڕ:

ئەو پرسیارانە چین کە لە قۆناغی ٧٠ پرسیارەکەی سەرژمێری دەکرێن؟

PM:03:40:23/11/2024

3632 جار خوێندراوەتەوە

لەچەند ڕۆژی داهاتوودا قۆناغی سێیەمی سەرژمێری لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەستپیدەکات کە پێی دەوترێت قۆناغی ٧٠ پرسیارەکە.


ئەمڕۆ شەممە پەیامنێری ئێن ئاڕ تی باسی لەوە کرد، لەچەن ڕۆژی داهاتوودا کۆتا قۆناغی سەرژمێری دەستپێدەکات ئەم قۆناغەش خۆی لەچەند پرسیارێک دەبینێتەوە، وەك: سەرچاوەی داهاتت چییە؟ ئاوی حکومی بەکاردەهێنی یان کانزایی؟ ئەو کارەی دەیکەیت قورسە یان نا؟

هاوکات، پرسیارەکان پرسیاری کۆمەڵایەتی و ئابووری لەخۆدەگرن وەک ئەوەی، خێزان چەند ئامێری کارەبایی و مۆبایل و لاپتۆپ و ئایپادیان هەیە.

باسی لەوەشکرد، پرۆسەی سەرژمێری بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر درێژکراوەتەوە، ئەو کەسانەشی تا ئێستا تۆمار نەکراون دەتوانن خۆیان تۆماربکەن.

ئەمەش دوای ئەوەدێت، رۆژانی ٢٠ و ٢١ـی مانگ بە مەبەستی ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی لە عێراق و هەرێمی کوردستان قەدەغەی هاتووچۆ راگەیەندرا، بەهۆی تەواونەبوونی پرۆسەکە قەدەغەی هاتووچۆ رۆژێکیتر درێژکرایەوە.













گەلەری