PM:09:16:21/11/2024
1812 جار خوێندراوەتەوە
بەتەمەنترین هاوڵاتی عێراق لە تەلەعفەر ئەو جێگەیەی کە ١٢٢ ساڵی تەمەنی تێدا بەڕێکردووە، لە سەرەتای سەدەی رابردووەوە شاهیدی گەورەترین روداو گۆرانکارییەکانی جیهان و ناوچەکەیە، ئێستاش وەک بەتەمەنترین هاوڵاتی عێراق لە پرۆسەی سەرژمێریدا خۆی تۆمارکرد.
عەمشە محەمەد بە نەتەوە تورکمانە، دوای ١٢٢ ساڵ تەندروستی تا رادەیەک باشە ، بەڵام یادەوەری لاواز بووە و چیتر وەک پێشوو ناتوانێت لەگەڵ یادەوەریەکانیدا بژی، بەڵام خۆشبەختانە ئێستا لەگەڵ نەوە و کوڕ و کچەکانیدا دەژی.
عەمشە خاوەنی
٧٥ نەوەیە و لە تەلەعفەری سەر بە پارێزگای نەینەوا ساڵی ١٩٠٢ لە دایکبووە، ئەو
روداوەکانی بە باشی نایەتەوە یاد، بەڵام شەری ئینگلیزی و عێراقی لە بیرە کە لە ساڵانی
١٩٤٠لە عێراق رویدا .
جگە لە عەمشە
محەمەد، دوو ژنی دیکە وەک بەتەمەنترین هاولاتی لە عێراقدا تۆمارکران، ئەوانیش شوکریە
ئەحمەد کە دانیشتووى قەزاى دوجەیلى سەر بە پارێزگاى سەڵاحەدین-ە و تەمەنى ١١٩ ساڵە،
ژنێکیش له هەرێمی کوردستان کە دانیشتوى گوندى کانى کەوەى کۆن لە سنوورى قەزاى
شارەزوور بەناوى تەڵیعە و تەمەنى ١٠٥ ساڵە.