سەردێڕ:

دادگای تاوانی نێودەوڵەتی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ناتانیاهۆ و گالانت دەرکرد

PM:05:19:21/11/2024

3452 جار خوێندراوەتەوە

دادگای تاوانی نێودەوڵەتی رایگەیاند، بەتاوانی ئەنجامدانی تاوانی جەنگ لە غەززە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و وەزیری بەرگری پێشووی ئیسرائیل و سەرۆکی گروپی چەکداری قەسام دەرکردووە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢١ـی ١١ـی ٢٠٢٤ دادگای تاوانی نێودەوڵەتی رایگەیاند، بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و یۆئاف گالانت وەزیری بەرگری پێشووی ئیسرائیل ماوەی ساڵێکە لە غەززە تاوانی جەنگیان ئەنجامداوە و بەو هۆیەوە فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە.

ئەوەشی خستووەتە روو، دانپێدانانی ئیسرائیل بە دەسەڵاتی دادوەری دادگاکە بۆ جێبەجێکردنی فەرمانی دەستگیرکردن پێویست نییە و جێبەجێ دەکرێت.

باسی لەوەش کردووە، ناتانیاهۆ و گالانت تاوانی جەنگیان دژ بە فەڵەستینییەکان ئەنجامداوە و دەستیان لە کوشتنی هاوڵاتی بێتاوان و برسیکردنی فەڵەستیننەکاندا هەیە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ محەمەد ئەلزیف سەرۆکی گروپی چەکداری قەسامیش دەرکردووە کە لە ماوەی رابردوودا ئیسرائیل رایگەیاند، لە ئۆپراسیۆنێکدا کراوەتە ئامانج و کوژراوە.













گەلەری