PM:01:48:17/11/2024
1548 جار خوێندراوەتەوە
کۆمپانیای گازپڕۆمی رووسی هەناردەی غازی سروشتیی بۆ نەمسا راگرت، پێشبینیش دەکرێت تا کۆتایی ئەمساڵ و بەهۆی کۆتاییهاتنی رێککەوتنی نێوانیان، روسیا هەناردەی غازی سروشتی بۆ کۆماری چیک و سلۆڤاکیاش رابگرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٧ـی ١١ـی ٢٠٢٤، کۆمپانیای گازپڕۆمی روسی رایگەیاند، هەناردەی غازی سروشتییان بۆ نەمسا راگرتووە و لە ئێستادا هیچ بڕە غازێک لە روسیاوە هەناردەی نەمسا ناکرێت.
ئەوەش خراوەتە روو، نەمسا کەمتەرخەمی نواندووە لە پێدانی پارەی غازی هەناردەکراوی
روسیا و لە ئێستادا لە ٩٠٪ـی کۆگاکانی غازی نەمسا پڕن و پێویستیان بە غازی روسیا نیە.
پێشتریش، کارڵ نیهامەری راوێژکاری نەمسا ئاماژەی بەوە کردبوو، وڵاتەکەی
پێویستی بە غازی روسیا نەماوە و لە پلانیاندایە لە داهاتوودا بەکارهێنانی غازی
سروشتیش کەم بکەنەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، دوای دەستپێکردنی جەنگی روسیا و ئۆکرانیا، هەناردەی
غازی روسیا بۆ ئەوروپا کەم بووەتەوە و لە ئێستادا نەرویج و قەتەر و ئەمریکا، غازی
سروشتی بۆ وڵاتانی ئەوروپا دابین دەکەن و بوونەتە جێگرەوەی روسیا.