وەزارەتی پلاندانانی هەرێم رایگەیاند، سه‌رژمێريى گشتى له هه‌موو عێراق وله هه‌رێمى كوردستان له يه‌ك كاتدا جێبه‌جێ ده‌كرێت و یەکەم قۆناغیش پڕکردنەوەی تۆماری خێزانە. دەشڵێت، دەبێت لە کاتی سەرژمێریدا تەواوی ئەندامانی خێزان لە ماڵەوە بن.
ئەمڕۆ شەممە ١٦ـی ١١ـی ٢٠٢٤ وەزارەتی پلاندانانی هەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، لە یەکەم قۆناغی سەرژمێریدابژمێره‌كانى سه‌رژمێرى، له ڕۆژانى ١٧، ١٨ و ١٩ـی مانگ سه‌ردانى هەموو شوێنه‌كان ده‌كه‌ن، له شار وله گوندەکانی هه‌ر چوار پارێزگاکانی هه‌رێم، وهه‌موو خێزانه‌كان تۆمار ده‌كه‌ن.
ئەوەش خراوەتە روو، بە مه‌به‌ستى ئاسانكارى بۆ خێزانه‌كان و بۆ
بژمێره‌كانيش له كاتى پڕكردنه‌وه‌ى فۆرمى سه‌رژمێرى چه‌ند زانيارييه‌كى سه‌ره‌تاييان
لێ وه‌رده‌گيرێت، وه‌ك جۆرى باڵەخانە، ژماره‌ى خيزانه‌كانى نێو باڵەخانەکە، ناوى
سيانيى ئه‌ندامانى خێزان، ناوى دايك وباوكى دايكى ئه‌ندامانى خێزان، په‌يوه‌نديى
كه‌سه‌كان به سه‌رۆكى خێزان، ڕه‌گه‌ز، مێژووى له‌دايكبوونيان.
باس لەوەش کراوە، لە قۆناغی دووەمدا لە ٢٠ و ٢١
ی مانگ قه‌ده‌غه‌ى
تەواوی هاتوچۆ ڕاده‌گه‌يه‌نرێت و پێويسته
هه‌موو كه‌سێك له ماڵه‌وه بێت، بژمێره‌كانى سه‌رژمێرى سه‌ردانى هه‌موو باڵەخانەکان
ده‌كه‌نه‌وه ود ڵنيا ده‌بنه‌وه له‌وه‌ى هيچ خێزانێك له‌بير نه‌كرابيت له‌به‌ر ئه‌وه‌ى
دواى كاتژمێر ١٢ شه‌وى ٢١ له‌سه‌ر ٢٢ـی مانگ فۆرمى تۆمارى خێزان داده‌خرێت وهيچ
خێزانێك تۆمار ناكرێت دوای ئەو کاتە.
ئەوەش هاتووە، له ماوه‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆدا دوايين گۆڕانكارييه‌كانى ئه‌ندامانى
خێزان (بۆ نموونه هه‌بوونى له‌دايكبوون يان مردن) تۆمار ده‌كرێن وئه‌و خێزانانه‌ش
كه پێشتر تۆمار نه‌كراون تۆمار ده‌كرێن وزانيارييه سه‌ره‌تاييه‌كانيان لێ وه‌رده‌گيرێت.
ئاماژە بەوەش کراوە پێويسته له ١٧ و ١٨ و ١٩ و ٢٠ ٢١ ى مانگى ١١
كارتى نيشتيمانيى ئه‌ندامانى خێزان (یان ناسنامەی باری کەسێتی وهاوڵاتینامە بۆ
ئەوانەی کارتی نیشتیمانییان نیە) و كۆبۆنى
خۆراكى خێزان به‌رده‌ست بێت چونكه له‌كاتى سه‌ردانى بژمێر، بۆ تۆمارى زانيارييه‌كان
لێيان داوا ده‌كات. هەر ئەندامێکی خێزان لە ماڵەوە نەبێ لەو ڕۆژانە بە شێویەکی
کاتی بە هۆی سەفەر بۆ دەرەوەی ووڵات بە تایبەتی یان هەر هۆیەکی تر، پێویستە کارتی
نیشتیمانی یان کۆپیەکەی ئەو کەسە هەبێ تاکو بنوسرێ لەگەڵ خێزانەکەی.
ئەوەش خراوەتە روو، دوا قۆناغ له ٢٢/١١/٢٠٢٤ بۆ ماوه‌ى چه‌ندين ڕۆژ
كاره‌كان به‌رده‌وام ده‌بن وديسان سه‌ردانى خێزانه‌كان ده‌كرێته‌وه بۆ مه‌به‌ستى
تۆماركردنى زانيارييه‌كانى پرسيارنامه‌ى سه‌رژمێرى دواى سه‌ردانكردنى گشت خێزانه‌كان
كارى مه‌يدانيى سه‌رژمێرى كۆتايى پێ دێت.
ئەوەش هاتووە، " زانیاریەکانی سەرژمێری نادرێ بە هیچ لایەنێک چ
حکومی یان ناحکومی وبە پێی یاسا رێگە پێندراوە. بۆیە، هاوکاری هاوڵاتیان بۆ
تیمەکانی سەرژمێری سوودی بۆ خۆیان ئەبێ بە پلەی یەکەم چونکە لە ئەنجام حکومەت
ئەتوانێ زیاتر خزمەت بگەینێ بە پشت بەستن بە داتای وورد."