سەردێڕ:

لەسەر ئاستی هەفتانە؛ فرۆشی بانکی ناوەندی کەمی کردووە

PM:04:45:15/11/2024

896 جار خوێندراوەتەوە

لەماوەی ئەم هەفتەیەدا بانکی ناوەندیی عێراق، زیاتر لە یەک ملیار و ٤٣٤ ملیۆن دۆلاری بە نرخی فەرمی بە بانک و بازرگانەکان فرۆشتووە، بەراورد بە هەفتەی رابردوو رێژەکە کەمی کردووە.


لە ١٠ تاوەکو ١٤ـی ١١، بانکی ناوەندیی عێراق بە تێکڕا یەک ملیار و ٤٣٤ ملیۆن و ٩٨٢ هەزار و ٥٠٥ دۆلاری بە نرخی فەرمی بە بانک و بازرگانەکان فرۆشتووە.

هاوکات، لەو رێژەیە بڕی ٥٤ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاش فرۆشراوە و بەرترین فرۆشیش لە رۆژی دووشەممە ١١ـی ١١، تۆمار کراوە و زیاتر لە ١٩ ملیۆن دۆلار فرۆشراوە.

هەر بەپێی داتاکان، بڕی یەک ملیار و ٣٨٠ ملیۆن و ٧٨٢ هەزار و ٥٠٥ دۆلاری بەشێوەی حەواڵەی دەرەکی فرۆشراوە، بەرزترین فرۆشی حەواڵە لە رۆژی سێشەممە ١٢ـی ١١، بووە و بە تێکڕا زیاتر لە ٢٨١ ملیۆن دۆلار فرۆشراوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ٣ تاوەکو ٧ـی ١١، بانکی ناوەندی بە تێكڕا یەک ملیار و ٤٤٧ ملیۆن و ٢٠١ هەزار و ٧٠٣ دۆلاری فرۆشتووە، لەو رێژەیە ٤٦ ملیۆن دۆلاری بە شێوەی کاش و بڕی یەک ملیار و ٤٠٠ ملیۆن و ٦٠١ هەرزار و ٧٠٣ دۆلاری بەشێوەی حەواڵەی دەرەکی فرۆشراوە.













گەلەری