سەردێڕ:

زانیاری لەبارەی مووچە و رادەستکردنی داهاتی ناوخۆ بە بەغدا

PM:08:13:14/11/2024

40964 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە وەزارەتی دارایی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بڕیارە هەفتەی داهاتوو چەردەیەک لە داهاتی ناوخۆی هەرێم رادەستی بەغدا بکرێت. وتەبێژی حکومەتی کاربەڕێکەریش بە میدیای پارتی راگەیاند، بە ئەگەرێکی زۆر هەفتەی داهاتوو بەغدا مووچەی مانگی ١٠ دەنێرێت.


بەهۆی رێگرییەکانی حکومەتی کاربەڕێکەر لە بەبانکیکردنی مووچە، مانگانە کێشەی دواکەوتنی مووچە دووبارە دەبێتەوە، بەپێی زانیارییەکان پاش گەڕانەوەی لە هەرێم، سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانی کردووە وەزیری دارایی عێراق لەگەڵ بانکەکانی رەشید و رافیدەین و تی بی ئای کۆببێتەوە، بۆ دانانی میکانیزمێک بۆ بەبانکیکردنی مووچە.

بۆ ساڵی ٢٠٢٤ تەواوی مووچەی مووچەخۆران زامنکراوە بەڵام بەهۆی رێگرییەکانی حکومەتی کاربەڕێکەر لە بەبانکیکردنی مووچە، مانگانە کێشەی دواکەوتنی مووچە دووبارە دەبێتەوە.

بەپێی زانیارییەکان، پاش گەڕانەوەی لە هەرێم، سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانی کردووە وەزیری دارایی عێراق لەگەڵ بانکەکانی رەشید و رافیدەین و تی بی ئای کۆببێتەوە، بۆ دانانی میکانیزمێک بۆ بەبانکیکردنی مووچە.

لەپاڵ ئەوەدا، سەرۆک وەزیرانی عێراق ناردنی مووچەی بەستووەتە بە رادەستکردنی داهاتی ناوخۆ، ئەوەش لەکاتێکدایە تاوەکو ئێستا حکومەتی عێراق زیاتر لە حەوت ترلیۆن و ٥٠٠ ملیار دیناری ناردووە بۆ مووچە بەڵام حکومەتی کاربەڕێکەر تەنیا ٣٠٠ ملیار دینار داهاتی ناوخۆی رادەست کردووە.

هاوکات، ئەحمەد نوری ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، پێویستە حکومەتی هەرێم هاوکار بێت لە بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی لەڕێگەی بانکی تی بی ئایەوە. دەشڵێت، دەبێت بەبانکیکردنی مووچەی هەرێم لەلایەن ژمارەیەک لە بانکەکانی حکومەتی عێراقەوە بێت نەک بانکێک کە سەر بە لایەنێکی سیاسی دیاریکراو بێت.

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە دواین سەردانیدا بۆ هەرێمی کوردستان جەختی لە جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدڕاڵیی عێراق کردووە کە ناوەڕۆکی بڕیارەکە بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانە، بەبانکیکردنی مووچەی هەرێم لەڕێگەی بانکە عێراقییەکانەوە هەمان ئەو پڕۆژەیە بوو کە نەوەی نوێ ١١٩ واژۆی بۆ کۆکردەوە.

حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم سەرەڕای رێگرییەکانی لە پڕۆسەی بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆران، مانگانە بەشێوەی جیاواز کێشە بۆ لیستی مووچە و دەرخستەی کۆتایی مانگانە دروست دەکات، ئەوەش دەبێتە رێگر لەبەردەم مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.













گەلەری