سەردێڕ:

لە مانگی رابردوودا؛ عێراق بەرهەمی نەوتی بەنزیکەی ٦٠ هەزار بەرمیلی رۆژانە کەمکردووەتەوە

PM:04:07:14/11/2024

1944 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی ئامارەکانی کۆمپانیایەکی بەریتانی تایبەت بە وزە، عێراق لە ماوەی مانگی تشرینی یەکەمدا بەرهەمهێنانی نەوتی بە نزیکەی ٦٠ هەزار بەرمیلی رۆژانە کەمکردووەتەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، کۆمپانیای S&P Global Commodity Insights بڵاوی کردەوە، لە مانگی تشرینی یەکەمی رابردوودا و لەسەر ئاستی مانگانە بەرهەمهێنانی نەوتی خاوی ئۆپێک بەڕێژەی ٣٠ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرزبووەتەوە.

باس لەوەش کراوە، بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەرهەمهێنانی نەوت لە لیبیا تا رادەیەکی زۆر بەهۆی کەمکردنەوەی نەوتی کازاخستان و عێراق و ئێرانەوە هەڵوەشاوەتەوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، عێراق بەرهەمهێنانی نەوتی بەنزیکەی ٦٠ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا کەمکردووەتەوە و بەرهەمی گشتیی نەوتی وڵاتەکە چوار ملیۆن و ١٤٠ هەزار بەرمیل نەوت بووە لە رۆژێکدا، ئەمەش بە پلەی یەکەم بەهۆی کەمکردنەوەی قەبارەی هەناردەکردن و کارپێکردنی پاڵاوتگەکانە.

هاوکات چاوگێکی ئاگاداریش بە کۆمپانیاکەی راگەیاندووە، ئەو هەشت وڵاتەی خۆبەخشانە نەوتیان کەم کردووەتەوە بریتین لە، عێراق، جەزائیر، سعودیە، روسیا، عومان، کازاخستان، کوەیت و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی.

ئەمەش لە کاتێکدایە، پێشتر کارگێڕیی زانیاری وزەی ئەمریکا رایگەیاندبوو، لە هەفتەی رابردوودا هەناردەی نەوتی عێراق بۆ وڵاتەکەیان کەمی کردووە.













گەلەری