سەرۆک وەزیرانی عێراق لەدوای گەیشتنی بۆ شاری سلێمانی، لەگەڵ سەرۆکی یەکێتی کۆبوونەوە و جەخت لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە زووترین کاتدا کرایەوە.
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی لە شاری سلێمانی کۆبوونەوە.
لای خۆیەوە،
سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، پێویستە لایەنە سیاسییەکان لە هەرێم بە زووترین
کات بگەنە رێککەوتن بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ کە هاوکاریی تەواو بکات بۆ
یەکلاییکردنەوەی سەرجەم کێشەکان.
هاوکات، بافڵ
تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی ئاماژەی بەوە کرد، پێویستە لێکتێگەیشتنەکانی نێوان هەرێم و
بەغدا جێبەجێ بکرێت و پەلە بکرێت لە پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم.
لە ماوەی سەردانەکەیدا لە شاری هەولێر، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ مەسرور
بارزانی و نێچیرڤان بارزانی و مەسعود بارزانی کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکاندا سودانی
جەختی لە بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لەڕێگەی بانکە فیدڕاڵییەکانەوە
کردەوە، جگە لەوەش پرسی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم وچارەسەرکردنی
دۆسیە هاوبەشەکانى نێوان ههولێر و بهغدا لەڕێگەی گفتوگۆی بینادنەر و پابەندبوون
بە دەستووری عێراقهوه، تاوتوێ کران.