سەردێڕ:

بۆ یەکەم جار لە مێژوودا؛ بیتکۆین بە زیاتر لە ٨٥ هەزار دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت

PM:11:15:11/11/2024

3300 جار خوێندراوەتەوە

نرخی بیتکۆین لە دوای بردنەوەی ترەمپ بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا پێوانەیەکی مێژووی نوێی تۆمار کرد و لە ئێستادا یەک بیتکۆین بە زیاتر لە ٨٥ هەزار دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.


دوای دابەزینی دۆلار بەهای بیتکۆین لە بەرزبوونەوەدایە و ئەمڕۆ نرخی بیتکۆین پێوانەیەکی مێژوویی تۆمار کرد و گەیشتووەتە زیاتر لە ٨٥ هەزار دۆلار بۆ هەر بیتکۆینێک.

بە پێی قسەی شیکرەوەکان، بەهۆی پاڵپشتی ترەمپ بۆ دراوە ئەلیکتۆنییەکان ئەگەری هەیە بیتکۆین زیاتر بەرز ببێتەوە و ئەگەری هەیە نزیک ببێتەوە لە ١٠٠ هەزار دۆلار.

دوای ئەوەی لە هەفتەی رابردوودا دۆناڵد ترەمپ بۆ دووەم جار سەرۆکایەتی ئەمریکای بردەوە چەند رووداوێکی گرنگی ئابووری روویاندا و یەکێک لە رووداوەکان دابەزینی نرخی دۆلار بوو کە لەماوەی سێ هەفتەدا بەردەوام لە بەرزبوونەوەدا بوو و گەیشتە سەروو دوو هەزار و ٧٠٠ دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک زێڕ و بە بردنەوەی ترەمپ دابەزینێکی بەرچاوی بە خۆیەوە بینی و لە ئێستادا ئۆنسەیەک زێڕ گەیشتووەتە خوار دوو هەزار و ٥٦٠ دۆلار.













گەلەری