سەردێڕ:

وەزیری دەرەوەی عێراق: مەترسییەکانی شەڕ بەردەوامە و نامانەوێت عێراق بکەوێتە شەڕەوە

PM:01:34:11/11/2024

1040 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، هێشتا مەترسییەکانی شەڕ بەردەوامە و نایانەوێت خاک و ئاسمانی عێراق بکەوێتە ناو جوگرافیای شەڕەوە. دەشڵێت، کاری لە پێشینەی عێراق هەوڵدانە بۆ بەدوورگرتنی وڵات لەهەر هەڕەشە و مەترسییەکی جەنگ.


فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عیراق لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ رۆژنامەی شەرقلئەوسەت رایگەیاند، مەترسی فراوانبونی رووبەڕی ململانێ لە ناوچەكە هێشتا گەورەیە، بەهۆی بەردەوامی جەنگ بۆ سەر كەرتی غەززە و لوبنان. وتیشی، ئەگەر ئەو جەنگە بەوشێوەیە بەردەوامبێت، دەبێتەهۆی هەڵگیرساندنی جەنگی تر لە ناوچەکە.

ئاماژەی بەوەش کرد، هەر هەڕەشەیەك بۆ سەر عێراق بەجدی وەردەگرن لە هەر لایەنێكەوە بێت، بەوپێیەی هێرش و وەڵامدانەوەی ئاشکرا هەیە لە نێوان ئسرائیل و ئێران و لەو نێوانەدا هۆشداری دەدەن لە بەکارهێنانی خاک و ئاسمانی عێراق.

باسی لەوەش کرد، لەگەڵ لایەنی ئێرانی گفتوگۆیان کردووە و پێیان راگەیاندوون کە بەهیچ شێوەیەک خاکی عێراق بەکارناهێنن بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل.


 













گەلەری