PM:03:43:10/11/2024
1192 جار خوێندراوەتەوە
بانکی ناوەندیی عێراق بۆ ئەمڕۆ بە تێكڕا زیاتر لە ٢٨٦ ملیۆن دۆلاری بە بانک و بازرگانەکان فرۆشتووە. لە ئێستاشدا لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٥٠ هەزار و ٣٠٠ دینار مامەڵەى پێوە دەکرێت.
بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، بۆ ئەمڕۆ بە تێکڕا ٢٨٦ ملیۆن و ٧٦٨ هەزار و ٥٣ دۆلاری بە نرخی فەرمی فرۆشتووە، بڕی نۆ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاش و بڕی زیاتر لە ٢٧٧ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی حەواڵەی دەرەکی بووە.
هاوکات، لە ئێستادا لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٥٠ هەزار و ٣٠٠
دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
سەبارەت بە دابەزینی نرخی دۆلار، شارەزایانى ئابووری باس لەوە دەکەن، بەڵێنى
ئەمریکا بۆ ناردنى دۆلاری کاش بۆ عێراق لە پارەى نەوتى وڵاتەکە لە بانکی نیۆرک و رێکارەکانى
بانکی ناوەندیی عێراق بۆ خستنەڕووی دۆلار لە بازاڕەکان، هاوکات ئاسانکاریی بۆ دەستڕاگەیشتنى
گەشتیاران بە دۆلار بە نرخى فەرمی، هۆکارن بۆ دابەزینی نرخی دۆلار.