AM:11:28:09/11/2024
13776 جار خوێندراوەتەوە
ئەمڕۆ لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم نرخى دۆلار بەرامبەر دینار جارێکى دیکە دابەزییەوە و لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بە ١٥٠ هەزار و ٦٠٠ دینار مامەڵەى پێوە دەکرێت.
لە ئێستادا لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٥٠ هەزار و ٦٠٠ دینار مامەڵەى پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی دابەزیوە.
لە هەفتەی رابردوودا، بانکی ناوەندیی عێراق بە تێكڕا یەک ملیار و ٤٤٧ ملیۆن و ٢٠١ هەزار و
٧٠٣ دۆلاری بە بانک و بازرگانەکان فرۆشتووە، بڕی ٤٦ ملیۆن دۆلاری بە شێوەی کاش بووە.
سەبارەت بە دابەزینی نرخی دۆلار شارەزایانى ئابووری باس لەوە دەکەن، بەڵێنى ئەمریکا بۆ ناردنى دۆلاری کاش بۆ عێراق لە پارەى نەوتى
وڵاتەکە لە بانکی نیۆرک و رێکارەکانى بانکی ناوەندیی عێراق بۆ خستنەڕووی دۆلار لە
بازاڕەکان، هاوکات ئاسانکاریی بۆ دەستڕاگەیشتنى گەشتیاران بە دۆلار بە نرخى فەرمی،
هۆکارن بۆ دابەزینی نرخی دۆلار.