سەردێڕ:

دوای تەواوبوونی هەڵبژاردن؛ کامێراکانى هاتوچۆ لە سلێمانى خراونەتەوە کار

PM:09:49:08/11/2024

1800 جار خوێندراوەتەوە

دواى ئەوەى بۆ ماوەى مانگێک بەهۆى هەڵبژاردنەوە کوژێندرابوونەوە، جارێکى دیکە کامێرا جێگیرەکانى هاتوچۆ لە بازنەى مەلیک مەحمود لە سلێمانى کەوتنەوە کار، بەوەش جارێکى دیکە کۆمپانیاکانى حزب بەربوونەوە دڕینى گیرفانى خەڵک.


لەدوای تەواوبوونی هەڵبژاردن کامێرا جێگیرەکانى شەقامى بازنەى مەلیک مەحمود لە سلێمانى کەوتنەوە کار و دەستیان بەتۆمارکردنى خێراییەکان کردەوە بەمەبەستى کۆکردنەوەى پارە بۆ کۆمپانیا حزبییەکان.

خستنەوەکارى ئەو کامێرایانە لەکاتێکدایە، چەند مانگێک پێش هەڵبژاردن بۆ کۆتایی هێنان بە ناڕەزاییەکان دژى ئەو داهاتەى لەگیرفانى شۆفێران وەردەگیرا راگیرابوون بەڵام بێ ئاگادارکردنەوە خراونەتەوە کار.

لە ساڵى ٢٠١٤ـەوە زیاتر لە ٢٠ کامێراى جێگیرى تۆمارکردنى خێرایی ئۆتۆمبێل لەسەر شەقامەکانى سلێمانى دانراون، دواى چەند جارێک راگرتنیان و دیارنەمانى پارەى تەندەرەکەیان لەئێستادا خراونەتەوە کار.

بیجگە لە کامێرا جێگیرەکان لە سلێمانی ٢٢٥ کامێراى پۆینت تو پۆینت لە رێگەى سلێمانى دوکان - چەمچەماڵ خراونەتەکار، لەو رێگەیەوە مانگانە دەیان ملیۆن دینار دەچێتە گیرفانى کۆمپانیا حزبییەکانى پارتى و یەکێتى.













گەلەری