بۆ دووەمجار لەمساڵدا یەدەگی فیدراڵیی ئەمریکا رێژەی سوودی بانکیی کەم کردەوە، پێشبینیش دەکرێت ئەو کەمکردنەوەیە کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر ئابووریی جیهان هەبێت و راستەوخۆ گۆڕانکاریی لە نرخی زێڕدا دروست بکات.
یەدەگی فیدڕاڵیی ئه‌مریكا بۆ دووەمجار لەسەر یەک له دوای ساڵی ٢٠٢٠ـەوە ڕێژه‌ی سوودی بانکیی به ڕێژه‌ی ٥٠ خاڵی بنه‌ڕه‌تی كه‌م كرده‌وه و ڕێژه‌كه‌ی گه‌یانده ٤.٧٥٪ بۆ ٥٪.
هاوکات، وه‌به‌رهێنه‌ران لە تەواوی جیهان هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌گه‌ری
ئه‌وه ده‌كه‌ن كه سیاسه‌ته‌كانی دۆناڵد تره‌مپ تا چەنێک هه‌ڵاوسان زیاد بكات و ڕێڕه‌وی
یه‌ده‌گی فیدراڵی له‌باره‌ی ڕێژه‌ی سووده‌وه بگۆڕێت.
لایخۆشییەوە، جێرۆم باوڵ سەرۆکی یەدەگی فیردراڵی رایگەیاند، دەست لە
کارەکەی ناکێشێتەوە تەنانەت ئەگەر سەرۆکی داهاتووی ئەمریکاش داوای لێبکات.
بە بڕوای شارەزایانی ئابووریش، کەمکردنەوەی ڕێژەی سوودی بانکی، کاریگەری
ڕاستەوخۆی هەیە لەسەر ئابووریی تەواوی جیهان، پێشبینیش دەکرێت، دوای دابەزینە بەرچاوەکەی
نرخی زێڕ لە چەند رۆژی رابردوودا، بەهۆی کەمکردنەوەی سوودی بانکییەوە دووبارە نرخەکەی
روو لە بەرزبوونەوە بکاتەوە.