سەردێڕ:

'هەرێم داوای پارەی زیاتری کردووە بۆ مووچە و وەزارەتی دارایی رەتی کردووەتەوە'

PM:12:32:07/11/2024

47356 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، هەرێم لە لیستی مووچەی مانگی ١٠ دا داوای پارەی زیاتری کردووە و وەزارەتی دارایی عێراق ئەو زیادکردنەی رەتکردووەتەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، چاوگێک لە وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە ئێستادا زیاتر لە ترلیۆن پارەی هەرێم لە وەزارەتی دارایی عێراقە بۆ مووچە و بۆ ئەم مانگە داوای زیاتر لە یەک ترلیۆن و ١٠٠ ملیار دیناری کردووە.

باسی لەوەش کرد، ئەگەر هەرێم بەم جۆرە بەردەوام بێت رووبەڕووی کورتهێنان دەبێتەوە و هەرێم هەرجارێک لیست دەنێرێت ناو زیاد دەکات و داوای پارەی زیاتر دەکات بەبێ ئەوەی هۆکاری زیادەکە روونبکاتەوە.

دوێنێش، پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی کاربەڕێکەر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، تیمێکی وەزارەتی دارایی لە بەغدان بۆ چارەسەری کێشەی مووچە و چاوەڕوان دەکەن لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پارەی مووچەی مانگی ١٠ـی هەرێم لە بەغداوە بنێردرێت.

ئەوەشی خستە رو، مووچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵ زامنکراوە و نافەوتێن.













گەلەری