شایەتحاڵێک بە ئێن ئاڕ تی وت، تەرمی دوو هاوسەر لە ناوچەی فەیدیی سەر بە دهۆک لە ماڵەکەی خۆیاندا دۆزراوەتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، شایەتحاڵێک بە ئێن ئاڕ تی وت تەرمی دوو هاوسەر لە ناوچەی فەیدیی سەر بە دهۆک لە ماڵەکەی خۆیاندا دۆزراوەتەوە و بەگوێرەی زانیارییەکان کاتژمێر ٢ـی شەو لە ماڵەکەیاندا کوژراون.
باسی لەوەش کرد، لە ئێستادا تەرمی ئەو دوو هاوسەرە لە پزیشکی دادی دهۆکە و
هیچ کەسێکیش لەسەر ئەو تاوانە دەستگیرنەکراوە.
هاوکات، تاوەکو ئێستا پۆلیستی دهۆک هیچ زانیارییەکی لەو بارەیەوە ئاشکرا
نەکردووە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، بەردەوام حکومەتی کاربەڕێکەر بەردەوام بانگەشەی ئەوە
دەکات کە کۆتایی بە چەکی بێمۆڵەت و بێسەرەتا هێناوە، بەڵام رووداوەکانی تەقەکردن و
کوشن بەردەوام لە زیادبووندان.
هێمن ئیبراهیم – دهۆک
ئاریمان ئیسماعیل - دهۆک
تائیف گۆران
- دهۆک