PM:02:31:06/11/2024
1760 جار خوێندراوەتەوە
دوای سەرکەوتنی دۆناڵد ترەمپ لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، چەندین وڵات پیرۆباییان لێکرد و هەریەکە لە رووسیا و چینیش هیواخوازن دەستپێکێک بێت بۆ کۆتایی هێنان بە ئاڵۆزییەکان لە جیهاندا و مامەڵەیەکی ئاشتیانە لەگەڵ ئەمریکا.
دوای سەرکەوتنەکەی؛ هەریەکە لە وڵاتانی تورکیا، قەتەر، میسر، ئوردن، ئیسرائیل، فەڕەنسا، یەکێتیی ئەوروپا و هاوپەیمانیی ناتۆ پیرۆزباییان لە دۆناڵد ترەمپ کرد بۆ بوونەوە بە سەرۆکی ئەمریکا.
لای خۆیەوە، تورکیا رایگەیاند، هیوادارن پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەمریکا
پتەوتر بکەن. ناتۆش دەڵێت، سەرکەوتنی ترەمپ کلیلی کردنەوەی هاوپەیمانێتییەکی بەهێزترە.
یەکێتیی ئەوروپاش رایگەیاند، ئامادەن لەگەڵ ئەمریکا بەیەکەوە کاربکەن و بەرژەوەندییەکانی
ئەوروپاش لەبەرچاو دەگرن.
هاوکات، دوای سەرکەوتنی ترەمپ چین رایگەیاند، هیوادارن لە داهاتوودا
لەگەڵ ئەمریکا بە ئاشتی بژین. روسیاش لای خۆیەوە ئاماژەی بەوەکرد، ئەمریکا دەتوانێت
ئاسانکاری بکات بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی ئۆکرانیا.