سەردێڕ:

لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردن و پێکهێنانی حکومەت؛ یەکێتیی ئەوروپا سەردانی نەوەی نوێی کرد

PM:05:54:05/11/2024

3624 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسی پەیوەندییەکانی یەکێتیی ئەوروپا لە هەرێم سەردانی نەوەی نوێی کرد و باسیان لە دۆخی هەرێم و ئەنجامی هەڵبژاردنەکان و پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمیان کرد.


ئەمڕۆ سێشەممە، لە شاری هەولێر (رادو ئیجن بوتوم) بەرپرسی پەیوەندییەکانی یەکێتیی ئەوروپا لە هەرێم سەردانی جوڵانەوەی نەوەی نوێی کرد.

لە سەردانەکەیدا بەرپرسە باڵاکەی یەکێتیی ئەوروپا پیرۆزبایی لە نەوەی نوێ کرد، بەبۆنەی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و بەدەستهێنانی متمانەی رێژەیەکی باشی خەڵکی کوردستان.

هەر لەو دیدارەدا باس لە بارودۆخی هەرێمی کوردستان و دانیشتنی پەرلەمان و سیناریۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم کران.

نەوەی نوێ لە هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمان بە بەدەستهێنانی ١٥ کورسی پەرلەمان بووە براوەی سێیەم و یەکێک لە هێزە کاریگەرەکانی هەرێمی کوردستان.













گەلەری