PM:03:59:03/11/2024
1272 جار خوێندراوەتەوە
بانکی ناوەندیی عێراق بۆ ئەمڕۆ بە تێکڕا زیاتر لە ٢٨٢ ملیۆن دۆلاری بە شێوەی کاش و حەواڵە فرۆشتووە. لە بازاڕەکانی هەرێمیش ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٥١ هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان، نرخەکەی بە جێگیری ماوەتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق لە سەکۆی فرۆشتنی دراوە بیانییەکانەوە بڵاوی کردەوە، بڕی ٢٨٢ ملیۆن و ٦٤ هەزار و ٧٩٨ دۆلاری بە شێوەی کاش و حەواڵە بە بازرگانان، گەشتیاران و هاوڵاتیان فرۆشتووە.
ئاماژە بەوەش
کراوە، لەو بڕە، ٢٧٩ ملیۆن و ٤١٤ هەزار و ٧٩٨ دۆلاری بە شێوەی حەواڵەی دەرەکی بووە
و تەنها دوو ملیۆن و ٦٥٠ هەزار دۆلاری بە شێوەی کاش بووە.
هاوکات، لە
بازاڕی دراوەکانی هەرێم، ١٠٠ دۆلار بە ١٥١ هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەراورد
بە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان، نرخەکەی بە جێگیری ماوەتەوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە،لە هەفتەی رابردوودا
بانکی ناوەندیی عێراق بڕی یەک ملیار و ٣٩٦ ملیۆن و ٦٧٩ هەزار و ٦٥٧ دۆلاری بە بانک
و بازرگانەکان فرۆشتووە، ئەوەش بەراورد بە هەفتەی پێشووتر، بڕی ئەو
دۆلارەی بانکی ناوەندی فرۆشتوویەتی، ٥٨ ملیۆن و ١١٨ هەزار و ٩٩٥ دۆلار زیاترە.