PM:08:49:01/11/2024
908 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، پابەندن بە بڕیاری کەمکردنەوەی بڕی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن رێکخراوی ئۆپیکەوە. وتیشی، " لەگەڵ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان، هەناردەی نەوتیشمان کەم کردووەتەوە".
ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لەچوارچێوەی بڕیارەکانی رێکخراوی ئۆپیک، تا چەند مانگی داهاتوو بەردەوامن دەبن لە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت و هەناردەکردنی.
ئاماژە بەوەش کراوە، هەناردەکردنی نەوت بۆ
سێ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە کەم کراوەتەوە و تا چەند مانگی داهاتووش
بەردەوام دەبێت.
باس لەوەش کراوە، ئامانج لەم هەنگاوە
بەدەستهێنانی سەقامگیرییە لە بازاڕەکانی نەوت لە جیهاندا.