PM:11:48:31/10/2024
1668 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکان لە عێراق رایگەیاند، زیاتر لە ٥٠ کارگە کە مەرجەکانی ژینگەیان پێشێل کردووە، داخراون. دەشڵێت، رێکاری یاسایی بەرامبەر هەر خاوەن کارگەیەک دەگیرێتە بەر کە پەباند نەبێت بە مەرجەکانی ژینگەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، عەلی ئیبراهیم بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتی گەشەپێدانی پیشەسازی لە وەزارەتی پیشەسازیی و کانزاکانی عێراق رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکان بۆ داخستنی ئەو کارگە پیشەسازییانەی کە مەرجەکانی ژینگەیان پێشێل کردووە بەردەوامە.
ئاماژەی بەوەش کرد، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکانیان، لەکۆی ١٠٢ کارگە، ٥٢
کارگەی پیشەسازییان داخستووە.
پێشتر، وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، ٦٩ کارگەی پیشەسازییان داخستووە بەهۆی
ئەوەی مەرجەکانی پاراستنی ژینگەیان پێشێل کردووە و مۆڵەتیان نەبووە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ماوەی
رابردوودا و لەچوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتی عێراق بۆ رووبەڕووبوونەوەی پیسبوون و
باشترکردنی ژینگەی عێراق، وەزیری ناوخۆی عێراق بڕیارێکی دەرکرد بۆ داخستنی ئەو
کارگانەی کە مۆڵەتی ژینگەییان نییە.