لە سنووری کفری حکومەتی کاربەڕێکەر ماوەی ١١ ساڵە بڕیاری دراوە یەکەی نیشتەجێبوون بدرێتە کرێنشینان و هاوڵاتییانی کەمدەرامەت، بەڵام تائێستا هیچ کرێنشینێک نەیتوانیوە سوودمەند بێت لە پڕۆژەکە. بەشێک لە کرێنشینانیش دەڵێن، حکومەتی کاربەڕێکەر تەنیا بەردی بناغەی پڕۆژەکان زیاد دەکات و تەواوی ناکات.
لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١٣ـدا بڕیاری جێبەجێ کردنی پڕۆژەی دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون درابۆ ئەوەی بدرێت بە کرێنشینان و کەمدەرامەتان، بەڵام تا ئێستا هیچ کرێنشینێک سوومەند نەبووە لێی.
هەرچەندە پڕۆژەکە
بڕی زیاتر لە دوو ملیار و ٤٩٢ ملیۆن دیناری بۆ تەرخانکرا کەچی تاوەکو ئێستا هیچ
کرێنشینێک لەم پڕۆژانە سوودمەند نەبووە و کرێنشینان و کەمدەرامەتانیش دەڵێن، بەڵێنەکانی
حکومەتی کاربەڕێکەر تەنیا زیادکردنی ژمارەی دانانی بەردی بناغە و پڕۆژە
تەواونەکراوەکانە نەک خزمەتکردن بە خەڵک.
ئەم پڕۆژەیە
زیاتر لە ١٠ ساڵە بەجهێڵدراوە، بە تەواوکردنی نزیکەی ٤٠ خێزانی کرێنشین دەبوون بە
خاوەنی یەکەی نیشتەجێبوون، بەڵام تاوەکو ئێستا یەک خێزانی کرێنشین لەو پڕۆژەیەدا
سوودمەند نەبووە.
ئەوەش
لەکاتێکدایە، لە سنووری کفری زیاتر لە ١٤ پڕۆژەی تەواونەکراوی تێدایە و لە کۆتایی
ساڵی ٢٠١٣ تاوەکو ئێستا کارکردن تێیاندا وەستاوە، لەبەرامبەریشدا حکومەتی
کاربەڕێکەر ئامادە نییە بڕی پارەی پێویست بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکان دابین بکات.