چاوگێکی ئەمنی لە سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، دوێنێ زیندانییەک کە بە زیندانی هەتا هەتایی سزادرابوو هەڵاتووە و تا ئێستاش دەستگیرنەکراوەتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، چاوگێکی ئەمنی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، دوێنێ زیندانییەک کە بە زیندانی هەتا هەتایی سزادرابوو هەڵاتووە و براکەی لە جێگەی خۆی لە زیندان ماوەتەوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، رووداوەکە بەجۆرێک بووە
دوێنێ لە کاتی سەردانیکردن برای زیندانییەکە سەردانی زیندانییەکەی کردووە و کاتی
رۆشتن دوو براکە جلەکانیان گۆڕیوەتەوە و زیندانییەکە لەبری براکەی چووەتە دەرەوە.
ئەوەشی خستە روو، زیندانییەکە بە شەش پرسگەی
زیندانی چاکسازی گەوراندا تێپەڕیوە و ئێستاش هێزە ئەمنییەکان بەدوایدا دەگەڕێن.
باسی لەوەش کرد، ئەو زیندانییە سێ ساڵە لە
زیندانە و بە مادەی ٤٠٦ـی کوشتن زیندانی کراوە و دوو سزای لەسێدارەدانی هەبووە. لە
ئێستاشدا براکەی لەژێر لێکۆڵینەوەدایە.
کارزان تاریق - سلێمانی