سەردێڕ:

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی: گەشەی ئابووری عێراق زیاددەکات

PM:09:28:30/10/2024

920 جار خوێندراوەتەوە

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی رایگەیاند، لە ساڵی داهاتوودا گەشەی ئابووری عێراق بەڕێژەی ٤٪ زیاد دەکات.


سندوقی دراوی نێودەوڵەتی رایگەیاند، لێکۆڵینەوەیەکی لە ئابووری ناوچەکە کردووە و تێیدا دەرکەوتووە، لە ساڵی داهاتوودا گەشەی ئابووری عێراق بەڕێژەی ٤٪ زیاد دەکات.

ئاماژەی بەوەش کردووە، گەشەی ئابووری عێراق لە ساڵی داهاتوودا زیاتر دەبێت بە بەراورد بە وڵاتانی مەغریب و کوەیت و عەمان و جەزائیر و ئوردن و قەتەر.

ئەوەش لە دوای ئەوە دێت، سندوقی دراوی نێودەوڵەتی رایگەیاند، عێراق لە بەرهەمهێنانی بەرهەمە نانەوتییەکاندا گەشەسەندنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و رێژەی هەڵئاوسانیش لە وڵاتەکەدا کەم بووەتەوە. دەشڵێت،" کەرتی تایبەت هاوکار بووە لە بەرەوپێشچوونی ئابووری لە عێراق".

هاوکات پسپۆڕانی سندووقی دراوی نێودەوڵەتی رایانگەیاند، عێراق لە بواری بەرهەمهێنانی بەرهەمە نانەوتییەکاندا، گەشەسەندنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و لە ئێستادا بە گشتی ئابووری عێراق لە گەشەسەندندایە.

ئەوەشیان خستووەتە روو، لە ئێستادا لە عێراق رێژەی هەڵاوسان بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە. دەشڵێن،" بەهۆی کەرتی تایبەتەوە لە عێراق ئابووری وڵاتەکە بەرەو هەمەجۆری سەرچاوەکانی پەیداکردنی داهات دەچێت".

پێشترش، سندوقی دراوی نێودەوڵەتی پێشبینیەکانی بۆ گەشەی ئابووری جیهان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئابووری جیهان لە ساڵی ٢٠٢٥ بە بەڕێژەی ٣.٢٪ گەشە دەکات، بەراورد بە پێشبینییەکانی مانگی تەمموز پیشبینییەکانی بۆ سفر کەمکردووەتەوە.













گەلەری