سەردێڕ:

ئیسپانیا؛ بەهۆی دروستبوونی لافاوەوە زیاتر لە ٦٠ کەس گیانیان لەدەستدا

PM:05:59:30/10/2024

916 جار خوێندراوەتەوە

میدیا جیهانییەکان بڵاویان کردەوە، لە ئەنجامی بارانبارینی بەخوڕ و دروستبوونی لافاو لە رۆژهەڵاتی ئیسپانیا ٦٤ کەس گیانیان لەدەستدا.


ئەمڕۆ چوارشەممە، میدیا جیهانییەکان بڵاویان کردەوە، بەهۆی دروستبوونی لافاوەوە لە ئەنجامی بارانبارینی بەخوڕ لە رۆژهەڵاتی ئیسپانیا، ٦٤ کەس گیانیان لەدەستداوە و هێزە ئەمنییەکان خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشی.

ئاماژە بەوەش کراوە، هەر بەهۆی لافاوەکەوە چەندین کەسی دیکە بێسەروشوێن بوون و ژمارەیەکیش گیریان خواردووە، جگە لەوەش دەیان ئۆتۆمبێل و ماڵ ژێرئاو کەوتوون.

باس لەوەش کراوە، بەهۆی بەهێزی لافاوەکەوە پێشبینی دەکرێت ژمارەی گیانلەدەستدان زیاد بکات.

لایخۆیەوە، مارگرێتا رویس وەزیری بەرگری ئیسپانیا رایگەیاند، دۆخەکە مەترسیدارە و هەزار سەرباز بە پاڵپشتی هێلیکۆپتەرەکان لە ناوچەکەدان بۆ هاوکاریکردنی هاوڵاتیان و رزگارکردنیان.

لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە بارانێکی بەخوڕ و بایەکی بەهێز رووی لە ناوچەکانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی ئیسپانیا کردووە و بەهۆیەوە لافاوێکی بەهێز لە ڤالێنسیا و ناوچەی ئەندەلوس دروست بووە.













گەلەری