PM:02:54:30/10/2024
1712 جار خوێندراوەتەوە
ئەندامێکی کۆڕبەندی ئابووریی بەغدا رایگەیاند، لەگەڵ کۆمپانیای قەتەر ئینێرجی رێککەوتنێکیان واژۆکردووە بۆ کردنەوەی پڕۆژەی وزەی خۆر لە عێراقدا و پڕۆژەکەش دەبێتە گەورەترین پڕۆژەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە جیهاندا.
هادی هینداس ئەندامێکی کۆڕبەندی ئابووریی بەغدا رایگەیاند، بەگوێرەی رێککەوتنەکە کۆمپانیای قەتەر ئینێرجی پشکی ٥٠٪ـی پڕۆژەکە بەرهەم دەهێنێت و کۆمپانیای تۆتاڵ ئینێرجی ئەو بەشەی دیکەی بەرهەم دەهێنێت.
باسی لەوەش کرد، پڕۆژەکە گەورەترن پڕۆژەی بەرهەمهێنانی
کارەبا دەبێت لەڕێگەی وزەی خۆرەوە لە جیهاندا و دوو ملیۆن پانێڵی کارەبایی دادەنرێت
کە دەتوانێت بڕی هەزار و ٢٥٠ مێگاوات کارەبا بەرهەم بهێنێت.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەو کارەبایەی بەرهەم دەهێنرێت لە پڕۆژەکەوە
دەبەسترێتەوە بە تۆڕی کارەبای بەسڕەوە.