باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاند، داوا لە لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەکەن پەلە بکەن لە پێکهێنانی حکومەتدا.
ئەلینا رۆمانۆوسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ئاماژەی بەوە کردووە، پیرۆزبایی سەرکەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان دەکەن و ستایشی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکەن بۆ پابەند بوونیان بەو پڕۆسە دیموکراسییەوە.
داواش لە سەرجەم لایەنە
سیاسییەکان دەکات، پەلە بکەن لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا.
رۆژی ٢٠ی ئەم مانگە
هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە هەرێم بەڕێوەچوو و بڕیاریشە ئەمڕۆ
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن
رابگەیەنێت.