AM:09:02:30/10/2024
1776 جار خوێندراوەتەوە
پۆلیسی بەریتانیا رایگەیاند، ئاگرێکی گەورە لە یەکێک لە کۆمپانیاکانی دروستکردنی ژێردەریایی ئەتۆمی کەوتووەتەوە و دوو کەس بریندار بوون.
لە راگەیانراوێکدا پۆلیسی کەمبریای باکووری بەریتانیا رایگەیاندووە، ئاگر لە یەکێک لە لقەکانی کۆمپانیای BAE systems کەوتووەتەوە، سەرەڕای ئەوەی ئاگرەکە لە کارگە و کۆگای دروستکردنی ژێردەریایی ئەتۆمیدایە، بەڵام مەترسیی گەورەی دروست نەکردووە.
لە راگەیەنراوەکەی
پۆلیسدا هاتووە، لەئێستادا ئەو کەسانەی لە نزیک ناوچەکە دەژین ئاگادار کراونەتەوە لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە و دەرگا و پەنجەرەکانیان بە تەواوەتی دابخەن.
پۆلیس ئەوەشی خستووەتە
روو، بەهۆی ئاگرەکەوە دوو کەس گەیەنراونەتە نەخۆشخانە و لە ئێستادا چارەسەری پێویست وەردەگرن.