سەردێڕ:

هێمن هەورامی: ڤیتۆمان لەسەر گفتوگۆکردن لەگەڵ هیچ لایەنێک نییە

PM:01:05:29/10/2024

1364 جار خوێندراوەتەوە

هێمن هەورامی رایگەیاند، چاوەڕێی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمن و دواتر پارتی دەست دەکات بە گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنەکانی دیکە.


ئەمڕۆ سێشەممە، هێمن هەورامی لە کۆنفڕانسێکهی رۆژنامووسیدا رایگەیاند، پارتی شاندێک دروست دەکەن بۆ گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەکان و بنەمای شاندەکەش ئەوەیە ڤیتۆیان لەسەر هیچ لایەنێک نییە.

ئەوەشی خستە روو، لەگەڵ هەموو لایەنەکان گفتوگۆ دەکەن و لەسەر بنەمای هاوبەش رێککەوتن دەکەن.

ئەوەش لە دوای ئەوە دێت، لە ٢٠ـی ئەم مانگەدا هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم بەڕێوەچوو.













گەلەری